كۆمپانیای LG ی كۆری تابلێتێكی نوێ به‌ناوی G Pad له میانی پێشانگای IFA دا له مانگی داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی newstomato كۆمپانیای LG به‌نیازه كۆمه‌ڵێك كۆمپیته‌ری نوێ له‌دوای ته‌واوبوونی پێشانگای ته‌كنیكی ئه‌ڵمانیا بخاته بازاڕه‌وه و یه‌كێكیش له‌و به‌رهه‌مانه‌ش تابلێتێكی نوێیه به‌ناوی G Padه و له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی شاشه‌یه‌كی كوالێتی به‌رزی هه‌یه و دیقه‌كه‌ی له جۆری IPSه و شاشه‌كه‌شی قه‌باره‌ی 8.3 ئینجه و پله‌ی روونیه‌كه‌شی ده‌گاته 1200×1920 پێكسڵ و به پرۆسێسه‌ری جۆریSnabdrajohn 600 كه به‌رهه‌می كۆمپانیای كواڵكۆمه،هاوكات له‌و پێشانگایه‌ی وا بڕیاره له 6 تا 11 مانگی نۆ به‌رده‌وامبێت و كۆمپانیای LG یش به‌نیازه چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری وه‌ك گالاكسی نۆت3 و كاتژمێرێكی زیره‌ك ئاشكرا بكات .



Post A Comment: