ئەوان لەسەرەتادا (سامسۆنگ گالەکسی ئێس٤)ـیان ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەویش لەم چەند ڕۆژەی دوایدا (گالەکسی ئێس٤ مینی)ـیان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ هەر لەم زنجیرەیە و دوابەدوای ئەم دووانە سامسۆنگ پەردەی لەسەر (گالەکسی ئێس ٤ ئەکتڤ) دا لادا کە لە بەرگێکی بەرگەگرتوو لە بەرکەوتن و ئاودا دروستکراوە و بە دروشمی “perfect companion for exploration, activity and adventure” بەڕووی میدیاکاندا بڵاوکرایەوە و بەهەمان ناوەڕۆکی گالەکسی ئێس٤ی پێشوو لە ڕووی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵایەوە بەتەنها لە چەند شتێک دا نەبێت.
لە ڕاستیدا گالەکسی ئێس ٤ ئەکتڤ بەهەمان پڕۆسێسەر و شاشە و ڕوونی گالەکسی ئێس٤ی پێشوو بڵاەدەکرێتەوە تەنها ئەوە نەبێت کامێراکەی ٨ مێگاپێکسڵە و بە ئەندرۆیدی ٤.٢.٢ ڕەوانەی بازاڕدەکرێت. ئەمەش لەدوای کۆنگرەیەیەکی تایبەتی لە ٢٠ی ئەم مانگە لە لەندەن بەیەکەوە لەگەڵ گالەکسی ئێس مینی دەخرێنە بەردیدی بەکارهێنەران و میدیا.
سەرچاوە kitn




Post A Comment: