كۆمپانیای كانونی ژاپۆنی بۆ دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كان كامێرایه‌كی نوێی به‌ناوی PowerShot N Facebook دروستكرد.
له‌میانی به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌ی CES 2013 كه بۆ یه‌كه‌مجاره له شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كۆمپانیای كانون كامێرایه‌كی نوێی به ناوی PowerShot N Facebook نمایشكرد كه توانای هه‌یه دوای گرتنی وێنه راسته‌وخۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویبكاته‌وه
كۆمپانیای كانون له‌باری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كامێراكه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد ئه‌و كامێرا كۆمه‌ڵایه‌تییه له رووی قه‌باره‌وه زۆر ته‌نكه و كه قه‌باره‌كه‌ی 1.15 ئینجه و هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌ی له جۆری CMOS و توانای وێنه‌گرتنی 12.1 مێگاپێكسڵه و توانای نزیكردنه‌وه‌ی x8 ه
هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی له جۆری له‌مسه و قه‌باره‌كه‌ی 2.8 ئینجه
و پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له جۆری DIGIC 5 ه،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونی دووگمه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ناردنی وێنه بۆ ناو تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ،ئه‌م كامێرایه‌ش توانای په‌یوه‌ندیكردنی به‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه له‌رێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه،هاوكات كۆمپانیای كانون له‌باره‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه و نرخه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند وابڕیاره له وه‌رزی پایزدا ئه‌و كامێرایه بڵاوبكرێته‌وه و نرخه‌كه‌شی 249.99 دۆلاری ئه‌مریكیه.. ..........



Post A Comment: