كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌هاوكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، پرۆگرامێكی په‌ره‌پێداوه كه ده‌توانرێت هه‌موو ڕویه‌ك بكاته
سكرینێك كه به له‌مس كاربكات، ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی پرۆجێكته‌رێك‌و سیستمی كینیكتی تایبه‌ت به مایكرۆسۆفت.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كۆمپیوته‌ر بتوانێت له‌هه‌موو شوێنێكدا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به له‌مس كارپێبكات، وه‌ك دیوار یان مێز یان ڕویه‌كی ته‌ختی تر، پێویستی به پرۆجێكته‌رێكه له‌گه‌ڵ ئامێری كینێكتی تایبه‌ت به سیستمی كارپێكردنی ویندۆز له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه كۆمپانیای ی‌و بی ئای ئه‌مه‌ریكی په‌ره‌ی پێداوه.
ئه‌و پرۆگرامه پشتگیری له‌به‌رهه‌مهێنانی سكرینی 45 ئینچ ده‌كات، هاورشێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆپشنێك بۆ كارپێكردن كه ده‌توانێت سكرێنێكی پێ به‌رهه‌مبهێنرێت كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 100 ئینچ‌و هه‌ردوو پرۆگرامه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ سیستمی كارپێكردنی وێندۆزی هه‌شتدا ده‌گونجێن.



Post A Comment: