كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی هاندێكی نوێی دروست كرد كه توانای به‌رگه‌گرتنی ناو ئاوی هه‌یه .
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هانده نوێیه‌كه به‌ناوی Sony Honami واش پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هانده نوێیه له دیارترین هانده به‌رهه‌هێنراوه‌كانی كۆمپانیای سۆنی بێت له‌ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا،به‌پێی ئه‌و تویته‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی كۆمپانیای سۆنی bestofSony # بڵاوكراوه‌ته‌وه كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هانده نوێیه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز به‌رگه‌ی ئاو ده‌گرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه ،هاوكات به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی بڵاوكراونه‌ته‌وه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هانده‌كه شاشه‌كه‌ی قه‌باره‌ی 5 ئینجه و به روونی p 1080 و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی له جۆریSnapdragon 800 به ته‌ره‌دودی 2.2 گێگاهێرتز كارده‌كات،هه‌روه‌ها توانای پاشه‌كه‌وتكردنی ناوخۆیی 16 گێگابایته و ده‌توانرێت میمۆری له‌جۆری microSD بۆ زیاد بكرێت ،هه‌روه‌ها توانای رامه‌كه‌شی 2 گێگابایته،له‌گه‌ڵبوونی دووكامێرا و تایبه‌ته‌مه‌ندی كامێرای پشته‌وه 20.7 مێگاپێكسڵه و كامێرایی پێشه‌وه 2 مێگاپێكسڵه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هانده نوێیه له پێشانگای IFA 2013 مانگی داهاتوو له‌به‌رلین به‌ڕێوه‌ده‌چێت بڵاوبكرێته‌وه .



Post A Comment: