خانمەکەم لەوانەیە مێردەکەت تۆی لە هەموو کەسێک زیاتر خۆشبویت، بەڵام دەتوانیت بەم رێگایانە وای لێبکەیت کە نەتوانێت هیچ کاتێک بەبێ تۆ بژی بۆیە پەیڕەوی ئەم چەند خاڵە بکە.
1. خواردن ئامادەکردن: وەک هەمیشە وتراوە پیاوان هەمیشە ئارەزوی خواردنی خۆش دەکەن، بۆیە دەبێت تۆ ئاگادار بیت ئەو ئارەزوی کام خواردنە دەکات دەبێت ئەوەی بۆ ئامادە بکەیت و هەروەها بە شێوەیەکی جوان بۆی بڕازێنیتەوە.
2. رووخۆشی و ناسکی: ئاشکرایە پیاوان کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە هیلاکن بۆیە نابێت بە تووڕەی و ناخۆشی قسەی لەگەڵ بکەیت، بەڵکو دەبێت هەمیشە بە روویەکی خۆش و جلێکی جوانەوە بەخێرهاتنی بکەیت.
3. قسەی خۆش و پێکەنین و دەنگی خۆش: پیاوان هەمیشە ئارەزوی قسەی خۆش دەکەن بەتایبەتی بە دەنگێکی ناسک، بۆیە دەبێت زوو زوو قسەی خۆشیان بۆ بکەیت و بۆی ئاشکرا بکەیت کە مانای ئەو چیە لای تۆ.
4. چارەسەری کێشەکانی بکە: نابێت کاتێک پیاو رووبەروی کێشە دەبیَتەوە تۆش ئەوەندەی دیكه لەسەری گەورەی بکەیت، بەڵکو دەبێت بە پێچەوانەوە وای لێیکەیت هەست بکات هەمیشە پێش دەکەوێت و بێهێز نیە.
5. ئیش کردن و ماڵ بەڕیَوەبردن: دەتوانیت بە قسەی خۆش وای لێبکەیت کە لە کارەکانی ناوماڵدا یارمەتیت بدات و بۆ ئەمەش زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ تۆ بەسەر دەبات، رێگای دیكه ناگرێتەبەر.
6. جلوبەرگ و گرنگی بە خۆدان: دەبێت هەمیشە ئەو جل و بەرگانە لەبەر بکەیت کە ئەو ئارەزوی دەکات و سەرنجی رابکێشیت و بۆنێکی خۆش لە خۆت بدەیت.
7. ئازایەتی وئیشکردن: نابێت ئافرەت وا خۆی نیشان بدات کە بێهێزەو توانای هیچی نیە، چونکە پیاوان ئارەزوی ئەو ئافرەتانە دەکەن کە ئازان و توانای بەڕیَوەبردنی زۆربەی کارەکانیان هەیە.


.jpg)
Post A Comment: