به‌ڕێزان به پێویستم زانی له بابه‌تی ئه‌مڕۆم دا تیشك بخه‌مه سه‌ر بابه‌تێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیار بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م زۆر
به ووردی خاڵ به خاڵ بیخوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه و كێشه‌یه‌ك نه‌بن كه دوایی چاره‌سه‌ری نه‌كرێت
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ١٠ ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌م كۆنگره‌یه‌دا لەوانەیە هه‌ریه‌ك له
ئایفۆنی ٥ ئێس و وەشانی iOS 7 و كۆمپیوته‌ری ماك بووك پرۆ په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌درێته‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی، وه چاوه‌ڕوانی چه‌ندین به‌رهه‌می تر ده‌كرێت له كۆمپانیای ئه‌پڵ.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر winocm ئاماژه‌ی به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی تازه دا كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی هه‌ردوو ووشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ ڕابگه‌یه‌نێت وه هه‌ر ئه‌مرۆش ڤیدیۆیه‌كی ئایفۆن ٤ ئێس له لایه‌ن هاوڕییه‌كی هاككه‌ری ناوبراو بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا سیدیای له‌سه‌ر جێگیر كراوه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكه له ماوه‌یه‌كی نزیك دا رابگهیهنریت.
ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئێوه‌یه ئه‌وه‌یه:
١٠ مانگ له كاتی ده‌رچوونی ووشانی ٧ به شێوه‌ی فه‌رمی هیچ كه‌سێك وەشانهكانی به‌رز نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌م وەشانه چونكه له‌وانه‌یه جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی وەشانی iOS 7 بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بكه‌وێت و له هه‌مان كاتیش دا جه‌یلبرێكی ووشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ رابگه‌یه‌نرێت ئه‌و كات بێ به‌ش ده‌بیت له‌م جهیلبرێكه بۆیه تا له لایه‌ن ئێمه‌وه ئاگاداری و ڕوون كردنه‌وه نه‌درێت به هیچ شێویه‌ك وەشانهكانتان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه بۆ ووشانی iOS 7.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ووشانی iOS 7 بێتایان داناوه ئامۆژگاریمان بۆ ئیوه‌یه ئه‌وه‌یه ووشانهكانتان داونگره‌ید بكه‌ن بۆ ووشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ به شێویه‌كی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌رچوونی جه‌یلبرێك بۆ یه‌كێك له‌م ووشانانه بێ به‌ش نه‌بن له جهیلبرێكهكهی، چونكه له ١٠ مانگه‌وه به‌و لاوه كاتێك وەشانی iOS 7 ده‌بێت به فه‌رمی داونگره‌ید ده‌وه‌ستێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن وەشان نزم بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وانه‌ی ووشانی iOS 7 بێتا به كار ده‌هێنن كاتێك پرۆسه‌ی داونگره‌ید ده‌كه‌ن ئاگادار بن له كاتی باكئهپكردن له ڕێگه‌ی ئایتونزه‌وه و داونگره‌ید كردنی بۆ وەشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ به هیچ شێویه‌ك باكئهپهكهتان ناچێته‌وه سه‌ر ئایفۆنه‌كانتان چونكه ئایتوونز رێگه ده‌دات باكئه‌پ له ووشانێكی خوارتر بۆ سه‌روو یان له سه‌روو بۆ سه‌روو دانێیهوه بۆیه باك ئه‌پ به به‌رنامه‌ی iTools بكه‌ن لێره‌وه ده‌توانن دایگرن:
چۆن داونگره‌یدی وەشانی iOS 7 بكه‌ین بۆ ووشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤:
سه‌ره‌تا لێره‌وه ووشانی ٦.١.٣ یان ٦.١.٤ تایبه‌ت به ئامێره‌كه‌ت داگره:
چۆن داگرتنی ووشان په‌یوه‌ست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی داگرتن به خێرایی بڕوات سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه فێركاریه بكه‌ن:
داگرتنی به‌رنامه‌ی Redsn0w 0.9.15b3:
داگرتن بۆ سیسته‌می ماك:
داگرتن بۆ سیسته‌می ویندۆز:
ڤیدیۆی فێركاری چۆنیه‌تی داگرتنی ووشانی iOS 7 بۆ ٦.١.٤ و ٦.١.٣:
*بیرتان نه‌چێت Backup به به‌رنامه‌ی iTools بكه‌ن…
سەرچاوە : تۆری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بۆ كورد



Post A Comment: